نەعیم نەجەفی
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری
کوردستان، له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی
خواروی کوردستان، واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین، شوێنپێی دیار و به‌رچاوه. لەو
سەردەمەدا هەم کەسانێک بوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتییەکانیان بەرێوەدەبرد،
هەم لە هەوڵی رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچەیەدا بوون و هەم ئەوەی کە
کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانێ هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتەکەی بۆ کرماشان.
که‌سانێک وه‌ک ئبراهیم خانی نادری، خه‌لکی شاری کرماشان،
یه‌دوڵڵا ڕه‌زایی، خه‌لکی شاری گێڵانی رۆژئاوا وه ڕه‌شید باجەلان، خه‌لکی شاری
خانه‌قین، به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه.
که‌سایه‌تییەک وه‌ک ئیبراهیم نادری له ساڵی 1290 شەمسی
له کرماشان له دایک بوو.
دوای تەواو کردنی خوێندن له به‌غدا و ئۆروپا و مامۆستایی له زانکۆی فه‌رانسه و زانکۆی ئه‌فسه‌ریی تاران، ئه‌گەرێته‌وه کرماشان و له‌وێ ژیانی هاوبەش پێکدێنی. هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، ده‌چێته مهاباد و وه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تیی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کۆماره دێته ئه‌ژمار و له لایه‌ن قازی محەممەد، پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی گشتیی فه‌رهه‌نگی کوردستانی پێ ده‌درێت و له ڕاوێژکارانی نزیک لە قازی محەممەد بووه. میرزا ئبراهیم خانی نادری وتارگه‌لێکی زۆری له سه‌ر پرسی کورد و که‌سایه‌تیگه‌لی کورد له مێژوو دا به دو زمانی کوردی و فارسی لە بڵاڤۆکەکانی کۆمار‌دا بڵاو کردووەتەوه و له ساز کردنی ڕێکخراوی لاوانی پێشرەوی کوردستان و به‌رێوەبردنی گۆڤارگه‌لی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بووه.
که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تیی دیکه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له کرماشان، یه‌دوڵڵا خانی ره‌زایی بووه کە لە دایک بووی شاری گێڵانی ڕۆژئاوای سه‌ر به پارێزگای کرماشان بووە. یه‌دوڵڵا ره‌زایی به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی کۆمەڵەی.ژ.ك له ناوچه‌کانی که‌لهوڕ بووه. هاوکاتیش له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گەلاوێژی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، به ناردنی شێعر و نووسینی وتار و لێکۆلینه‌وه به شێوه‌زاری که‌لهوڕی هاوکاریی ئه‌و گۆڤاره‌ی کردووه.
کەسایەتیی دیکەی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی خواروی کوردستان، رەشید باجەلان، خەڵکی شاری خانەقین بووە. ئەم کەسایەتییە بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆماری کوردستان و کرماشان بووە. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا چه‌ند که‌سایه‌تییەکی دیکه‌ش به دی ئه‌کرێن که له ناوچه‌کانی کرماشان ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان به‌ڕێوەبردوه.
بایەخی کرماشان بۆ کۆماری کوردستان
بە پێی هەندێک بەڵگە؛ لە نێوان کرماشان و کۆماری کوردستان‌دا ئاشنایی و پێوەندیەک هەبووە و نیشان‌گەلێک لە بایەخی زۆری کرماشان بۆ کۆماری کوردستان دیار و بەرچاوە. ئەمە بۆمان دەرئەخات کۆماری کوردستان ئاگای لە گرنگیی ئابووریی کرماشان بۆ گەلی کورد هەبووە؛ لە بەشێک لەو سرودە حیماسیانە کە لەو سەردەمە وتراون، تێیاندا ئاماژە بە گرنگیی کرماشان کراوە کە لە ژێرەوەدا بەشێک لە شێعری سرودێکی حیماسی سەردەمی کۆماری کوردستان‌دا هاتووە: نەفتم ئەوێ ژیانە لە سێرت و کرماشانە .
بەرنامە و پلانی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان
کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانی هەبووە کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بگاتە ناوچەکانی خوارتری ئەو کۆمارە وەک سنە و بە تایبەت کرماشان کە بە پێی وتەکانی قازی محەممەد لە وتووێژێکی کە لە گەڵ فرانس پرێس (هەواڵ نێریی فەرانسە) لە ساڵی ١٩٤٦.ز ئەنجامی داوە؛ بەم شێوە باس لەم شتە ئەکات « ئەگەر فەرمان دەربکەم، لە ماوەی ٣ تا ٤ رۆژدا بە چوار هەزار پێشمەرگە ئەچینە ناو کرماشان، یەعنی گرنگترین شاری کوردستان و ناوەندی تەئسیساتی نەوت؛ بەڵام من ئەمەوێ بەرەنگاری خوێنڕشتن بم، هەوڵ ئەدەم ئەم شتە بە دیالۆگ چارەسەر بێت، چون کورد هیچ کات بۆ شەڕ و خوێن‌رشتن پێشەنگ نییە».
بەڵام کورت بوونی تەمەنی کۆماری کوردستان و دەست‌تێوەردانی دەرەکی، هۆکارگەلێک بوون کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان نەتوانێت بگاتە کرماشان.
سەبارەت بەم بابەتە ویلیا‌م ئیگلتون جونیز، لە پەڕتووکی کۆماری ١٩٤٦ کوردستان دەڵێ: " قازی محەممەد بەرنامەی هەبووە بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی خواروی کوردستان، کە بڕیار بووە لە ١٣ی ژوئەنی ١٩٤٦ ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بکات. لەو ماوەیە قازی محەممەد ئەم ئەرکە دەسپێرێتە مەناف کەریمی کە دەستوری هێرش کردن بەرەو ناوچەکانی خوارتری دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بدات، بەڵام بە هۆی بەرەنگار بوونەوەی شۆرەوی، ئەم هێرشە ئەنجام نادرێت "
بە گشتی بۆمان دەرئەکەوێت کە هەم لە بەرنامەکانی کۆماری کوردستان‌دا بەرنامە و پلان بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی ئەو کۆمارە بۆ کرماشان دیار و بەرچاوە، هەم ئەوەی کە کەسایەتی و چالاکی نەتەوایەتیی پێوەندیدار بە کۆماری کوردستان لە کرماشان بوونیان هەبووە، بەڵام لەو ماوەیەدا نە کۆمار گەیشتە ئەم ناوچەیە و نە کەسایەتی و چالاکە نەتەوایەتییەکان توانیان جموجۆلێکی جەماوەری لەم ناوچەیەدا رێکبخەن. ئەوەی کە هێز و دەسەڵاتی کۆماری کوردستان نەیتوانی بگاتە ناوچە خوارووەکان و هاوکات ساز نەبوونی رێکخستنێکی جەماوەریی نەتەوایەتی لەم ناوچەیە، ئەم هۆکارانە بوو کە پێشتریش ئاماژەێان پێکرا: کەم بوونی تەمەنی ئەو کۆمارە و وابەستگی لۆجستیکی و سیاسی بە زڵهێزەکان و هاوکات دەستێوەردانی دەرەکی و هەول تەقەلای زۆری دەسەڵاتی ئێرانی سەردەم بوو.
......
ئەم وتارە لە ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات وەرگیراوە
......
ئەم وتارە لە ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات وەرگیراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
بۆچوونی خۆت بنووسە