لاپەڕە سەرەکییەکان

لاپەڕەکان

۲/۲۵/۱۴۰۱

لە "کردپرس"ەوە تا گرووپی " نووسەرانی کورد"

 






لە "کردپرس"ەوە تا گرووپی " نووسەرانی کورد"

 بە لاڕێدابردنی فەزای ڕۆشنبیریی کوردستان (بەشی 1)

دوکتور کارزان ئەمیرخان



 حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کە لە سڕینەوەی گوتاری پەرەستێنی کوردستانی هیوابڕاو بووە، هەوڵ ئەدات بە پیلانی نەرم و دزێو گوتار و ڕەوتی هزریی کوردستانی نەزۆک و بێناوەڕۆک و هەڵە بکات. دیارە ئەم پیلانە بە عەجەمان بەڕێوە ناچێ. کارگێڕانی ئەم پیلانە ئەو کوردە خۆفرۆشانەن کە لە ژێر دەمامکی ئاکادێمیسییەن، ڕۆژنامەوان، نووسەر و هەڵسووڕاوی مەدەنییەوە خزمەت بە داگیرکەر دەکەن. وەکوو پڕۆژە هەندێ ئەرکیان بۆ دەسنیشان کراوە کە لە ڕاستیدا تەواوکەری یەکدین. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر بواری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی.


حکوومەتی عەجەم بۆ بواری ڕۆژنامەوانی و فەزای نووسین و ڕووشنبیری لە کوردستاندا بەرنامەی بەربڵاو و چڕوپڕی داڕشتووە. لە هەموو شار و ناوچەدا کاناڵ و پەیجی ڕێگەپێدراوی حکوومەت هەیە کە بەرنامەی حکوومەت دەبەنە ڕێوە. خۆیان بە دڵسۆزی کورد و کوردستان دەزانن و هەندێ بابەت بە شێوەی بێخەسار بۆ حکوومەت، دەورووژێنن کە شەرعییەتی لێ وەربگرن. بۆ وێنە هەموویان دەنووسن کوردستان، ڕێکەوتی کوردی و ساڵوەگەڕی ڕووداوەکان دادەنێن. بەڵام تریبۆنی فەرمانداری و ئوستانداری و بەگشتی، حکوومەتن. ڕۆژنامەوانی ڕێگە پێدراو بێگومان سەر بە حکوومەتە.  ئاماژە بە سەرچاوەیەکی عەجەمی کە زانیارییەکانی ورد و باوەڕ پێ کراو بوو، بەجێیە. هوشیار بابایی لە سنووری نێوان باکوو و باشووردا دەگیردرێت و بە دەست‌ تێوەردانی بەرپرسانی سپای پاسداران ئازاد دەکرێت.

(آمد نیوز) ڕێکەوتی ٢٥ مەی ٢٠١٩دا نووسیویەتی (هوشیار بابایی عضو سایبری مرتبط با قرارگاە رمضان سپاە در مرز اقلیم کردستان توسط نیروهای موسوم بە آسایش بە مدت ٤٨ ساعت بازداشت شد .... وی مدتی در خبرگزاری کردپرس وابستە بە سپاە قدس در سنندج فعالیت داشت و برای کانالهای سپاە علیه احزاب کردی تولید محتوی می‌کرد. وی در سال ٩٤ درخواست مجوز هفتەنامەای از وزارت ارشاد کرد کە در سریعترین زمان ممکن امتیاز هفتەنامەای با نام " دەنگی کوردستان" بە وی دادەشد. این هفتەنامە با پوشش مسائل کوردستان سعی در جذب واعتماد روشنفکران و روزنامە نگاران کورد داشت.). پرسیار ئەمەیە ؛ ئەم پڕۆسە چۆن دەستی پێکرد و گەیشتدووەتە کوێ؟

لە سەرەتای ٨٠کانەوە کۆنتڕۆڵ و حەواندنەوەی بەشە جیاوازەکان یەکی لە پلانە بەربڵاوەکانی حکوومەتی ئێران بووە.  بۆ کوردستان ئەم پڕۆژە لە  حەوتەنامەگەلێک وەکوو"ئاویەر "و" ئاشتی "یەوە دەستی پێکرد. بەڵام  بە هاتنی " کردپرس" لە ٩٠کانەوە چڕوپڕتر بووەوە. وێڕای ئەم پلانە، سازکردنی تاقم و گورووپی جیاکار کە خۆیان وەک جێگرەوەی ڕەوتی نەتەوەخوازی کوردستانی پێناسە دەکەن. وەکوو ( جبهەی متحد کرد)- کە لە وەهمی خۆیاندا دەمڕاستی کوردستانن و لە واقعیشدا لە سەر خوانی سپای پاسداران دانیشتوون- ، تاقمی سەر بە پەکەکە و ... تەواوکەری بەرنامەکەیان بوو. لە ٩٠کاندا بە پەرە سەندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  کاناڵ و گورووپی بەکرێگیراو وەکوو قارچک هەڵتۆقین.

"  کردپرس" بوو بە مامای فڕێدرانی حەرامزادەکان. "حاجی هادی"ی بەناوبانگ بە پوودجەی بێسامانەوە بوو بە پەیمانکاری دامەزراندنی کاناڵ و سایتە بەکرێگیراوەکان. زریان بۆکان، بۆ هەر شارێک " ڕووداو"ێک و.....

" کردپرس" توانی هەندێ قەڵەمی بەکرێگیراو ڕابکێشێ و ماوەیەک بوو بە سەرچاوەی هەواڵ. بەڵام نەیدەتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر هوییەتی خۆی بشارێتەوە و خرایە پەراوێزەوە. قەڵەم خایینەکان چوونە هەواڵنێریی " مهر" و هەندێکیان لە حەوتەنامەگەلێک وەکوو "دەنگی کوردستان" جێگیر کران. دەنگی کوردستان بە ڕواڵەت باس لە کوردستان دەکات، ڕەخنەش دەگرێ. بەڵام هیچ  ڕەخنەیەک لە ناوەندی دەسەڵات و ئۆرگانەکانی حاکمییەت لە کوردستاندا ناگرێت. دەنگی کوردستان تەنیا چالاکیی نۆکەرەکانی حاجی هادی (هادیفەڕ) نییە.

خاوەنی گرووپی"نووسەرانی کورد" لە تێلێگڕامدا کەماڵی حوسێنییە کە هیچ پێشینەیەکی لە کاری فەرهەنگیدا نییە. بەڵام پەیوەندیی بەربڵاوی لەگەڵ زۆر تاقم و لایەندا هەیە. سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتێکی ئورووپایی دەژیێت، هیچ هەڵوێستێکی لە دژی حکوومەت نەبووە و نییە.  هاوکاریی کەماڵ ڤیزیتۆرێکە بە ناوی فەرهاد هادی، کە هیچ شارەزاییەکی لە ڕۆژنامەوانیدا نییە، بەڵام سەرنووسەری دەنگی کوردستانە!! ئەم دوو کەسە گرووپەکە بەڕێوە دەبەن. مەبەستەکانیان بریتین لە چاوەدێریی فەزای ڕۆشنبیریی ڕۆژنامەوانان و نووسەران. -لەم گرووپەدا نووسەری سەربەخۆ و بەهەڵوێست هەن.- بە دامەزراندنی بەحسی ساختە و کەمبایەخ و هەندێ باسی هەواڵی ڕۆژ ، هەڵوێست و ئاستی بیرکردنەوەی کەسایەتی و جەرەیانە فکرییەکان تاقی دەکەنەوە. ئەو کارە بۆ بەڕێوەبەرانی پڕۆژکە ئەوەندە گرنگ بووە کە لەم ساڵانەی دواییدا بابایی و هادی و حسێنی بۆ وۆرک شاپەکانی دەرەوەی ئێران نێردراون. کەماڵ حسێنی ئەم هاتوچۆیانە ڕێک‌ دەخات.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

بۆچوونی خۆت بنووسە