نەعیم نەجەفی
هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری
کوردستان، له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی
خواروی کوردستان، واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین، شوێنپێی دیار و به‌رچاوه. لەو
سەردەمەدا هەم کەسانێک بوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتییەکانیان بەرێوەدەبرد،
هەم لە هەوڵی رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچەیەدا بوون و هەم ئەوەی کە
کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانێ هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتەکەی بۆ کرماشان.
که‌سانێک وه‌ک ئبراهیم خانی نادری، خه‌لکی شاری کرماشان،
یه‌دوڵڵا ڕه‌زایی، خه‌لکی شاری گێڵانی رۆژئاوا وه ڕه‌شید باجەلان، خه‌لکی شاری
خانه‌قین، به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه.
که‌سایه‌تییەک وه‌ک ئیبراهیم نادری له ساڵی 1290 شەمسی
له کرماشان له دایک بوو.
