لە "کردپرس"ەوە تا گرووپی " نووسەرانی کورد"
بە لاڕێدابردنی فەزای ڕۆشنبیریی کوردستان (بەشی 1)
دوکتور کارزان ئەمیرخان
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کە لە سڕینەوەی گوتاری پەرەستێنی کوردستانی
هیوابڕاو بووە، هەوڵ ئەدات بە پیلانی نەرم و دزێو گوتار و ڕەوتی هزریی کوردستانی نەزۆک
و بێناوەڕۆک و هەڵە بکات. دیارە ئەم پیلانە بە عەجەمان بەڕێوە ناچێ. کارگێڕانی ئەم
پیلانە ئەو کوردە خۆفرۆشانەن کە لە ژێر دەمامکی ئاکادێمیسییەن، ڕۆژنامەوان، نووسەر
و هەڵسووڕاوی مەدەنییەوە خزمەت بە داگیرکەر دەکەن. وەکوو پڕۆژە هەندێ ئەرکیان بۆ دەسنیشان
کراوە کە لە ڕاستیدا تەواوکەری یەکدین. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر بواری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی.