د. میران مه‌حاڵی
هێزی نه‌ته‌وه‌یی رزگاریخواز بریتی له‌و هێزه
چه‌ک‌دار و بیریاره‌یه، به هۆی بارودۆخێکی تایبه‌ته‌وه که به‌سه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا
دێ، حه‌ول ده‌ده‌ن له رێگای شه‌ڕی چه‌ک‌داری و به‌ربه‌ره‌کانیی فکرییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی
ناچاره‌کی و زۆره‌ملیی هێزی داگیرکه‌ر بسڕنه‌وه، یان لانی‌که‌م خه‌ڵکی لێ ئاگادار
که‌نه‌وه و حه‌ول بۆ سڕینه‌وه‌ی بده‌ن.
ئه‌و هێزه به پێی که‌شی نه‌ته‌وه‌یی و جۆری هه‌ڵسوکه‌وتی
هێزی داگیرکه‌ر یان داپڵۆسێنه‌ر، ده‌توانێ کایه‌کانی خۆی له ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا
بگۆڕێ، ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌ی و له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی به‌ها
ئینسانییه‌کاندا له‌گه‌ڵ هێزی داگیرکه‌ر بکه‌وێته دانوستان و به وریایی‌یه‌وه دیالۆگ
وه‌ک چه‌کێک بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی خۆی ده‌کار بێنێ. واته
بنه‌مای سه‌ره‌کیی ئه‌و کێشه‌یه‌ی باسی ده‌که‌ین بریتی‌یه له بوونی که‌شێکی ئاڵۆز
به هۆی ده‌ست‌درێژیی هێزێکی بیانی و جاری وایه سه‌ر‌ده‌ستی ناوخۆیی‌یه‌وه، به مه‌به‌ستی
تێکدانی یه‌کێک له ماکه پێکهێنه‌ره‌کانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی.